كۆڕێك بۆ ئامێری ساز لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا
بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەری كوردیەوە ، رۆژی دووشەممە 22 /4 / 2019 قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی راگەیاندن ئاهەنگێكی موزیكیان سازكرد كە تیایدا چەندین كۆپڵە مۆسیقای فۆلكلۆری و كلتووری كوردیان بە ئامێری ساز ژەنی . ئەمە و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ ئامادەی ئاهەنگەكە بوون