له‌به‌ر رۆڵى گرنگى له به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توند و تیژى دژى ئافره‌تان .. زانكۆى جیهان – هه‌ولێر خه‌ڵات كرا
به‌شى یاسا له زانكۆى جیهان رۆژى 12 / 12 / 2018 چالاكیه‌كى فراوانى ئه‌نجام دا به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توند و تیژى دژى ئافره‌تان به هاوكارى هه‌ر یه‌ك له رێكخراوى نور بۆ په‌ره‌پێدان و هاوكارى مرۆیى و رێكخراوى خاوه‌ن پیشه ۆشنبیریهكان . ئه‌مه و شاندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان به سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز كوردۆ عمر به‌شدارى له چالاكیه‌كه كرد . میوانانى ئه‌م ئاهه‌نگه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان د. گۆڤه‌ند شێروانى جێگرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و قوتابیان و د. پشتیوان خۆشناو سه‌رۆكى به‌شى یاسا پێشوازیان لێكرا . له‌م چالاكیهدا سیمینارێك ده‌رباره‌ى توند و تیژى دژ به ئافره‌تان و چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و رۆڵى رێكخراوه ناحكومیه‌كان و ده‌زگاكانى فێركردنى تیادا خرایه روو . ئه‌مه وله كۆتاییدا بڕوانامه‌ى به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووان و زانكۆى جیهان – هه‌ولێریش له‌سه‌ر رۆڵى گرنگى له‌م بواره‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژبه‌ئافره‌تان خه‌ڵاتكرا