لە ئۆسلۆ؛ فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى مۆزەخانەی ڤایکینگ دەکات
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا، ذەنون سەعد ذەنون فێرخوازى بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى نەروێژى کرد و، مۆزەخانەی ڤایکینگەکانی لە ئۆسلۆ بەسەرکردەوە.
لەو مۆزەخانەیەدا، کە شوێنەوارە مێژووییەکان و بونیاتنانەوەی ژیان و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووى تێدا نمایش کراوە، باس لە سەردەمی ڤایکینگەکانی بە شێوەیەکی زیندوو دەکات، هەروەک فێرخوازەکە باسى دەکات تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی مۆزەخانەکە بریتی بوون لە پیشاندنى کەسایەتییە دیارەکان و و تاکەکانی کۆمەڵگەی ڤایکینگ، کە بە جلوبەرگی نەریتییەوە و، وردەکارییەکی ژیانی ڕۆژانە و ڕۆڵی کۆمەڵگەیانى لەخۆگرتووە. سەرەڕای ئەوەش، نمایشی زرێپۆش و قەڵغان و چەکەکانی ڤایکینگەکان توانای پێشکەوتووی کانزاکاری و هێمای کەلتووری ڤایکینگەکانیان پیشان دەدا، وتیشى ئەزموونەکانی واقیعی کارلێککارانە و گریمانەیی (VR) سەردانەکەیان زیاتر دەوڵەمەندتر کرد، چونکە زۆر بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و پەروەردەیی شەڕەکانی ڤایکینگەکان، گەشتە دەریاییەکان و چالاکییەکانی ڕۆژانە نمایش کراوە.
ڤایکینگەکان بە پلەی یەکەم لە جوگرافیاى وڵاتانى ئێستاى سکاندیناڤیا دەژیان، بە زۆریش شوێنی نیشتەجێبوونیان لە نزیک کەناراوەکان و ڕووبارەکان بوو، چونکە بۆ گواستنەوە و بازرگانی و گەڕان زۆر پشتیان بە دەریا دەبەست و، ئێستا بەبەشێکى زۆرى وڵاتانى ئەوروپا ئەمریکاى باکور بڵاوبونەتەوە، لە ڕووى کۆمەڵایەتیەوە بە چینە جیاوازەکان ڕێکخرابوون، لەوانە سەرۆک و جووتیاران، پیشەوەران و بازرگانان و کۆیلەکان.
هەر لە پەراوێزى سەردانەکەیادا بۆ ئۆسلۆ ذەنون سەعد ذەنون چێژێکی زۆری لە بینینى کەناراوەکانی ئۆسلۆفیۆرد وەرگرت. ئاوە ئارامەکان، ڕێڕەوی ڕۆیشتن و کافێ ناوخۆییەکان توخمێکی ئارامکەرەوەیان بۆ سەردانەکەى زیاد کرد، ئەم سەردانەش بووە وێستگەیەکى گرنگ لە ژیانى خوێندنى ئەو فێرخوازە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتەکەى بۆ ڕەخساندوە.