
لە ئەمریکا سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی بەشدارى لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەکات
لە چوارچێوەى سەردانە زانستیەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا، سەرۆکى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان هەولێر، بەشدارى کۆنفرانسێکى زانستى نێودەوڵەتى کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١-٨-٢٠٢٢) مامۆستاى یاریدەدەر (پۆلا تەحسین محەمەد) لە زانکۆی ئەرکانساس لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەشداری لە کۆنفرانسێکى زانستى بەناونیشانى “International Educators Conference” کرد.
لەو کۆنفرانسەدا، کە بەبەشدارى ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان لە ژمارەیەک زانکۆ پێشکەوتوەکانى وڵاتانى جیهان بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بەچۆنیەتى بڵاوکردنەوەی پڕۆژەی توێژینەوەى زانستى لەسەر شێوازە نوێیەکانى وانەوتنەوە کە لە ئاستی جیهانیدا پەسەندکراون، بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەر (پۆلا تەحسین محەمەد) سەرۆکى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەپێشکەشکردنى بابەتێک بەشدارى لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
لە کۆتایى کۆنفرانسەکەدا، بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.