لە بوارى ئەندازیاری و کۆمپیوتەردا؛ لە حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ پڕۆژە نایابەکانی دەرچوون، چەندین توێژینەوەى زانستى پێشکەشکران
لە دانشتنێکى تایبەتى حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پرۆژە نایابەکانى دەرچوانى فێرخوازاندا، کە تەرخان کرابوو بۆ توێژینەوەکانى بوارى ئەندازیارى و کۆمپیوتەر و، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٥) لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆکە بەسەرپەرشتى دکتۆر نغم إسماعيل يحيى، مامۆستاى یاریدەدەر فراس محمد زكي محمود و، بەئامادەبوانى سەرپەرشتیاران و توێژەران و ستافی ئەکادیمی و میوانەکان بەڕێوەچوو، چەند توێژینەوەیەکى نایاب پێشکەشکران.
لەسەرەتادا هەریەک لە فێرخوازان حسێن ئەیاد محەمەد فاضل، سارا تەحسین حسين، سارة تحسين مزند هلال و آية عبد السلام شكري مجيد پڕۆژەی خۆیان لە بارەى خوێندنی باڵا لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی کارلێک بەناونیشانى (Higher Education Through Interactive Mobile Applications: A Case Study of Cihan University) پێشکەشکرد، توێژینەوەیەکە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەر عالیا ئەسعەد مەهدی ئامادەکرابوو، پاشان هەریەک لە عەبدوڵڵا تالیب عەبدولباقی، سارا سەلام هادی و ڕیم جەعفەر ئیسماعیل توێژینەوەکى هاوبەشیان لەبارەى چاودێری نەخۆشی شەکرە بە بەڕێوەبردنی تەندروستی یەکگرتوو بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (Revolutionizing Diabetes Care with Integrated Health Management Using Artificial Intelligence) پێشکەشکرد، بەهەمان شێوە توێژینەوەکە لەلایەن مامۆستاى یاریدەر عالیا ئەسعەد مەهدی سەرپەرشتی کرابوو، توێژینەوەى سێیەم بریتى بوو لە توێژینەوەى گروپێکى دیکەى فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر کە هەر لەلایەن مامۆستاى یاریدەر عالیا ئەسعەد مەهدی سەرپەرشتى کرابوو و، لەلایەن فێرخوازان محەمەد کەریم جاسم، محەمەد عەلی تاریق، عەمار عابید جەواد و یەزن سەیفولدین ئامادەکرابوو، پڕۆژەکەیان پەیوەست بوو بە دیزاین وێبسایتێک بۆ ڕێجیم و خۆراک بۆ قەڵەوی (Design a Website for Diet and Nutrition for Obesity) لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان بە شێوەیەکى زانستى ناوەڕۆکى توێژینەوەکەیان پێشکەشکرد.
لە بەشێکى دیکەى ئەو دانیشتنەدا، هەریەک لە فێرخوازان ڕەفال محەمەد مەهد و فیراس محەمەد زەکی توێژینەوەیەکى هاوبەشیان سەبارەت بە دیزاین و جێبەجێکردنی یارییەک بە بەکارهێنانی چەندین سۆفتوێر و AI بەناونیشانى (Design and Implementation of a Game Using Multiple Software and AI) پێشکەشکرد. دواتر گروپێکى دیکەى فێرخوازان لە بەشى ئەندازیارى تەلارسازى کە پێکهاتبوون لە فێرخوازان شایی شوان عەلی بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر لانە شیهاب ئەحمەد، توێژینەوەکی ئەندازیارییان لەبارەى هاوینەهەواری گەشتیاری لە بەنداوی بەستوورە بەناونیشانى (Therapeutic Tourism Resort in Bastora Dam) پێشکەش کرد، کە ئامانج لە پڕۆژەکە دروستکردنی ژینگەی تەلارسازی گونجاوە. دواتریش بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەشید حەمید یاسین و مامۆستاى یاریدەدەر لانە شیهاب ئەحمەد، فێرخواز ئەسما موعین حەسەن تەیفور توێژینەوەیەکى لەبارەى هاوینەهەواری کات بەسەربردن لە بەنداوی کۆماسبان بەناونیشانى (Recreational Resort in Gomaspan Dam) پێشکەش کرد، کە تیشکی خستە سەر دیزاینکردنی فەزای کات بەسەربردن و تێکەڵبوون لەگەڵ سروشت لە بەنداوى کۆمەسپان. هەروەها بە سەرپەرشتی دکتۆر نەغام ئیسماعیل یەحیا، فێرخواز مریەم عیماد مەجید توێژینەوەیەکى لەبارەى هەوارگەیەکی ئیکۆ لە شاری موسڵ بەناونیشانى (Ecological Resort in Mosul City) پێشکەش کرد، کە باسی لە گرنگی تێکەڵکردنی دیزاینی بەردەوام بە ڕەچاوکردنی ژینگەى دەکرد.
بەشێکى دیکەى دانیشتنەکە تەرخان کرا بۆ پێشکەشکردنی دوو پڕۆژەی نایاب لە بەشی دیزاینی ناوخۆیی، کە لەلایەن دکتۆر نەغام ئیسماعیل یەحیا سەرپەرشتى دەکران، توێژینەوەیەکى یەکەم لەلایەن فێرخواز کۆلان عەبدولهادی سابر عەبدولهادی ئامادەکرابوو تایبەت بوو بە دیزاینی ناوخۆیی سەنتەری توێژینەوەی هەسارەخانە و فەلەکناسی بە ناونیشانى (Interior Design for a Planetarium and Astronomy Research Center) توێژینەوەى دوەمیش کە لەلایەن فێرخواز ئامینە ئەیاد عەزیز ئەیاد، ئامادەکرابوو تەرخانکرابوو بۆ دیزاینی ناوەوەی مۆزەخانەی یادەوەری موسڵ (The Interior Design of Mosul Memorial Museum) بە ئامانجی زیندووکردنەوەی یادەوەری بەکۆمەڵە لە ڕێگەی گێڕانەوەی فەزایی بیرکراوە و دیزاینی ناوەوەی ورد.
دانیشتنی ئەندازیاری و کۆمپیوتەر حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی بە گفتوگۆى و پرسیارى ئامادەبووان و، وەڵامدانەوەى توێژەران کۆتایی هات.