لە بەشی تەکنیکى دروستکردنی ددان چالاکیەکى زانستی لەبارەی تەکنیکە دیجیتاڵییەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای دداندا بەڕێوەچوو
سەرۆکایەتى بەشى تەکنیکى دروستکردنی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٥)، چالاکیەکى زانستیی پسپۆڕیان لەبارەى نوێترین تەکنیکە دیجیتاڵییەکانی لە بواری تەکنۆلۆژیای دداندا ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە لە هۆڵى (VIP) بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى تەکنیکى دروستکردنی ددان بەڕێوەچوو، دکتۆر جێنەر سوبحی، ڕاهێنەری نێودەوڵەتیی پشتڕاستکراو بۆ پرۆگرامی دیزاینی ئیکسۆکاد، بەشێوەیەکى پراکتیکى “کارکردنی تەواوی ئیکسۆکادی بۆ تاجی (anatomical crown)” بۆ ئامادەبووان شیکردەوە، هەروەک ئامادەبووانى ئاشناى لایەنى تەکنیکى دیزاین و دروستکردنی پێکهاتە ددانییە دیجیتاڵییەکان بە بەکارهێنانی پرۆگرامی ExoCAD کرد، لەوانە تاج (Crown)، پرد (Bridge) و چاککردنەوەی ورد، بۆ ئەوەش جەختی لە گرنگی و پێویستى ئاوێتەکردنى تەکنیکە دیجیتاڵییەکان لە پڕۆگرامەکانی خوێندنی تەکنۆلۆژیای دداندا کردەوە، بەتایبەت بۆ ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بازاڕی کار و پەرەپێدانی لێهاتووییە تەکنیکییەکانیان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نینۆس پۆڵس فیلیپ سەرۆکى بەشى تەکنیکى دروستکردنی ددان بڕوانامەی ڕێزلێنان و سوپاسى پێشکەش بە دکتۆر جێنەر سوبحی کرد.




