لە زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پاڵەوانێتیی تۆپی بالە بۆ فێرخوازان لە سەرجەم بەشە زانستیەکانی زانکۆ بەردەوامە
بە ڕاسپاردەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٢٠/١١/٢٠٢٥)، بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەش و نوێنەری سەرجەم بەشە زانستییەکان، ڕێوڕەسمی تیروپشکی پاڵەوانێتیی تۆپی بالەی زانکۆ ئەنجام درا و ڕێنمایی و یاساکانی پاڵەوانێتییەکە بۆ نوێنەران ڕوون کرایەوە.
ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە دەرفەتێکی باشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان بەشە جیاوازەکان و هاندانی فێرخوازان بۆ دەرخستنی تواناکانیان لە چالاکییە وەرزشییەکاندا، سەرەڕای پەرەپێدانی گیانی کێبڕکێی وەرزشی، کاری بە کۆمەڵ و قبوڵکردنی ئەنجامەکان.
لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتیی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان جەختی لەسەر بەردەوامیی ڕێکخستنی پاڵەوانێتیی زیاتر لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا کردەوە. هاوکات نوێنەرانی بەشداربوو سوپاسی سەرۆکایەتیی بەشیان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە و گرنگیدان بە چالاکییە وەرزشییەکان.





