لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى ڕاهێنانى لە بوارى چارەسەرى سروشتى بەڕێوەچوو
بۆ پەرەپێدانى تواناى پراکتیکى و، ئاشناکردنیان بە نوێترین ئامێرەکانى چارەسەرى سروشتى، سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، خولێکى ڕاهێنانى لە بوارى ئامێرەکانى چارەسەرى سروشتى بۆ ستافى زانستى بەشەکە کردەوە.
لەو خولەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٨/٥/٢٠٢٥) لە سەنتەرى کلینکیى چارەسەرى سروشتى زانکۆ بەڕێوەچوو، خولەکە تایبەت بوو بە بە چۆنیەتى کارپێکردنی ئامێری (BTL)، بۆ ئەو مەبەستەش (محەمەد سمکۆ) ڕاهێنەری شارەزا لە کۆمپانیای (BTL) بەشێوەیەکى تیورى و پراکیتکى ڕاهێنانى بەستافى زانستى بەشى چارەسەرى سروشتى کرد، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى زانیاری پراکتیکی و لێهاتوویی تەکنیکییان لە بەڕێوەبردنی ئامێرە پێشکەوتووەکانی چارەسەری سروشتى، بەتایبەت لە ئەرکەکانی هەریەک لەو ئامێرانە، چۆنیەتى بەکارهێنانیان لە کلینیکی و پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتی و چەندین بابەتى دیکەى پەیوەست بە چارەسەرى سروشتى.
بەڕێوەبردنى ئەم خولە لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى ئاگاداربونى ستافى زانستى بەشەکەیە لە تەکنەلۆژیای مۆدێرن تا لە وانە پراکتیکییەکاندا بە فێربوون و ڕاهێنانى فێرخوازان بەکارى بهێنن، بە ئامانجی باشتر ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ ژینگەی کارکردن و، پێشکەشکردنی چاودێری چارەسەری فیزیایی بەشێوەیەکى کاریگەر و کوالیتی بەرز بۆ نەخۆش و چارەخوازەکان.