لە زانکۆى جیهان-هەولێر؛ یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار و فێرخوازانى زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢٥)، لە زانکۆى جیهان-هەولێر، یارییەکى دۆستانە لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر و، فێرخوازانى کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا، کە لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەولێر بەئامادەبوونى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشی کارگێڕی کار و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قەهار عەلی ئەحمەد یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بەڕێوەچوو، یارییەکە تەرخان کرا بۆ تۆپى بالە، تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر سەرپەرشتی کرا، تیمی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بسيم عيسى يونس سەرپەرشتی کرا. لە کاتی یارییەکەدا هەردوو یانە لێهاتوویییەکی نایابیان نیشان.
لە ئەنجامی یارییەکەدا؛ تیپى فێرخوازانى کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەرکەون.
لەکۆتایی یارییەکەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود جامى یارییەکەى بە سەر هەردوو تیپەکە دابەش کرد و دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ بەرێوەبردنى یارییەکە.