لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان لەبارەى زیرەکی دەستکرد (AI) بەڕێوەچوو
بە ڕاسپاردەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان – هەولێر، هەریەک لە سەرۆکایەتى بەشەکانى (ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و زانستى کۆمپیوتەر) خولێکی ڕاهێنانیان لەبارەى زیرەکی دەستکرد (AI) بۆ مامۆستایان و ستاف زانستى بەشەکان بەڕێوەبرد.
لەو خولەدا، کە ماوەى دوو هەفتەی خایاند، نوێترین پێشکەوتنەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری ئەکادیمی پێشکەش بە مامۆستایان، بەجۆرێک خولەکە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی لەخۆگرتبوو، لەوانە فێرکردن و ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامرازەکانی بەهێزی AI بۆ مەبەستی پەروەردەیی و ئەکادیمى ، بەجۆرێک بەشداریکردنی فێرخوازان لە پۆلەکان بەرز بکاتەوە و، ئەرکە کارگێڕییەکان ئاسان بکات، و ڕێبازی توێژینەوەی داهێنەرانە پەیڕەو بکرێ، بۆ ئەوەش لەلایەن مامۆستایانى خولەکە کۆمەڵێک میکانزم و ئامرازى جیاواز ئاشناى بەشداربوانى خولەکە کرا بەئامانجى ئەوەى مامۆستایان بتوانن گرنگی زیاتر بە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە ژینگەی ئەکادیمیدا بن بۆ باشتر ئامادەکردنی فێرخوازان و ڕوبەڕوبونەوەى ئاستەنگە و ئاڵنگارییەکانی داهاتوویان.
بەڕێوەبردنى ئەم خولە بەشێکە لە ستراتیژییەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ هەڵکردن لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى فێرخوازان و پەرەپێدان بە توانا و لێهاتویی فێرخوازان لە بوارە جیاکان.