لە سەردانێکی مەیدانیدا؛ فێرخوازانی بەشی وەرگێڕان چۆنیەتی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەرێگەی یارییە ئەلیکترۆنییەکانەوە ڕوون دەکەنەوە
لە چالاکییەکی زانستی و هۆشیاریدا، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (عەبدولمهەیمەن هیلال، محەمەد عامر، و تاریق زیاد)، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (٨/٢/٢٠٢٦)، سەردانی سەنتەری یارییە ئەلیکترۆنییەکانی (Next Level)یان لە شاری هەولێر کرد.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (زینە مەحمود) ئەنجامدرا. فێرخوازانی زانکۆ بۆ یاریزانانی ناوەندەکەیان ڕوون کردەوە کە چۆن دەتوانن لە کاتی یاریکردندا فەرهەنگی وشەکانیان دەوڵەمەند بکەن و کارامەیی وەرگێڕانیان پەرە پێ بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان چەندین ستراتیژی پراکتیکییان پێشکەش کرد بۆ گۆڕینی کاتی یاریکردن بۆ هەلێکی فێربوون، لەوانە تێگەیشتن لە ڕێنماییە ناوخۆییەکانی یارییەکان و وەرگێڕانیان هەنگاو بە هەنگاو.لە بەشێکی دیکەدا، فێرخوازانی زانکۆ چاودێری یاریزانەکانیان کرد لە کاتی یاریکردندا و تێبینی و ڕێنمایی زانستییان پێ دان بۆ باشترکردنی ئاستی زمانەکەیان و وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانیان دایەوە.
لە کۆتاییدا چالاکیەکەدا یاریزانان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە ئەم چالاکییە دیدێکی نوێی پێ بەخشین بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی زانستیتر و سوودبەخشتر مامەڵە لەگەڵ یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بکەن.







