لە پۆڵندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى و کەلتورى ئەنجام دەدەن
ڕۆژى دووشەممەڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠٢٥) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ئێستا لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) سەرقاڵى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنن، گەشتێکى زانستى و کەلتورییان ئەنجامدا.
بۆ ئەو مەبەستە هەریەک لە فێرخوازان لە (سيدرا نهاد اسحق، ريا امير عبّدالجبار و أڤين رعد محمد) فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕى کار زانکۆى جیهان-هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ فێرخوازانى زانکۆى وۆچ (University of Lodz) و فێرخوازانى نێودەوڵەتى لە زانکۆکە سەردانى باخچەى ڕوەکناسى (SGGW)یان لە ڕۆگۆڤ (Rogów) کرد، کە یەکێکە لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین باخچە ڕوەکناسییەکانى پۆڵەندا و چەندین جۆرى دەگمەن و سەرنجڕاکێشى ڕوەکى تێدایە.
لەمیانەى گەشتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتێکى ناوازەیان بۆ ڕەخسا بۆ ئاڵوگۆڕى بیروڕا و ئاشنابوون بە کەلتورى جیاواز، جگە لەوەش گەشتە بووە دەرفەتێکى نایاب بوو بۆ گەڕان بەدواى جوانییە سروشتییەکانى باخچەى ڕوەکناسییەکە و، ناسینى جۆرەها ڕوەکى ناوازە و چێژوەرگرتن لە ژینگەیەکى ئارام و دڵگیر کە دوور بوو لە ژاوەژاوى شار، هەربۆیە فێرخوازان توانیان زانیارى بەنرخ لەسەر سیستمى ژینگە و بایۆلۆجى ناوچەکە بەدەستبهێنن.
لە پەراوێزى گەشتەکەشدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، فێرخوازانى وڵاتانى دیکە بە گێڕانەوەى چیرۆک و ئەزموونەکانى خۆیان لەگەڵ یەکتردا زیاتر ئاشناى کەلتور و کەلەپورى یەکتر بوون، ئەوەش کەشێکى گەرم و دۆستانە و پڕ لە پێکەنین باڵى بەسەر گەشتەکەدا کێشا و، وایکرد ئەم ڕۆژە ببێتە ڕۆژێکى پڕ لە ئاڵوگۆڕى کەلتورى قووڵتر.
ئەم گروپەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن (MoU) لە نێوان هەردوو زانکۆ بۆ ساڵى خوێندنى 2025-2026، سەرقاڵى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنن لەو وڵاتە.






