لە پۆڵەندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە وۆرک شۆپێکى تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە بە مەبەستی تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz)سەرقاڵى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنن، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٧/١١/٢٠٢٥) بەشدارییان لە وۆرک شۆپێکى تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبیدا کرد.
لەو وۆرک شۆپەدا، کە لە کتێبخانەی زانکۆی لۆدز لە پۆڵەندا بەڕێوەچوو، لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانەوە ە وردی باس لە دەوڵەمەندی و فراوانی زمانی عەرەبی کرا، ئاماژە بەوەش درا، کە زمانى عەرەبى یەکێکە لە کۆنترین و دەوڵەمەندترین زمانە سامییەکان لە ڕووی وشە و پێکهاتەکانەوە، جگە لەوەش باسیان لە سەرچاوەی چەندین وشەی عەرەبی و چۆنیەتی پەرەسەندنیان بە درێژایی مێژوو کرد، هاوکات ئاماژەیان بە کاریگەرییە ڕۆشنبیری و زمانەوانییەکان کرد، کە ناسنامەی زمانی بە درێژایی سەدەکان پێکهێناوە.
لە بەشێکى دیکەى وۆرک شۆپەکەدا تیشک خرایە سەر ژمارەی وڵاتانى عەرەبی لە ئاسیا و ئەفریقا، لەگەڵ ئاماژەدان بە فرەیی زاراوەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، هاوکات شیکردنەوەی جیاواز لە نێوان هەندێک زاراوە و ناوی باو لە جیهانی عەرەبیدا کرا، ئەمەش سەرنجی میوانانی بیانى و ئەو فێرخوازانەى ڕاکێشا، کە بە زمانی عەرەبی دەخوێنن یان پێشینەیەکیان لەسەر زمانەکە هەیە.
هەر لەو وۆرک شۆپەدا باسى عێراق و مێژووە دێرینەکەی کرا، لەگەڵ ئاماژەکردن بە هەندێک تایبەتمەندی شارستانی و ڕۆشنبیریی و ڕۆڵی لە دامەزراندنی زانست و ئەدەبیاتی عەرەبی، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە لە (سيدرا نهاد اسحق، ريا امير عبّدالجبار و أڤين رعد محمد) قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕى کار بەشدارییەکى کارایی گفتوگۆکانى وۆرکشۆپەکەیان کرد.






