لە پەراوێزى کۆنفرانسى زانستە کارگێڕی و داراییەکاندا؛ وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتى لەبارەى سیستمی زیرەکی خشتەی کارکردن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٨/١/ ٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان، بە ئامادەبوونى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ و ڕاگر و سەرۆکى بەشە زانستیەکان و مامۆستایان وۆرکشۆپێکى نێودەوڵەتى بەناونیشانی سیستمی خشتەی زیرەک بۆ سیستەمی بەرهەمهێنانی ئاڵۆز (Intelligent Scheduling Systems for Complex Manufacturing Systems) بەڕێوەچوو.
وۆرک شۆپەکە لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر عەمار ئەلبازی لە کۆلێژى کارگێڕى ئەستۆن، لە زانکۆی ئەستۆن لە بەریتانیا پێشکەشکرا، کە تیایدا بەوردى تیشکى خستە سەر ئاستەنگەکانی خشتەی کار لە ژینگە ئاڵۆزەکانی بەرهەمهێناندا، لە هەمان کاتدا نوێترین چارەسەرە زیرەکەکانی لە بوارەکەدا خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش لە تەوەرى یەکەمى باسەکەیدا تێڕوانینێکی بەنرخ و گشتى لەبارەی ئاڵنگارییەکان و چارەسەرەکانی پەیوەست بە خشتەی کارکردن لە ژینگە ئاڵۆزەکانی بەرهەمهێناندا پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە ئەلگۆریتمە زیرەکەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە خستەڕوو، لە بەشى دووەمى باسەکەیدا تیشکى خستە سەر تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم ئەلگۆریتمانە، وەک کەمبوونەوەی کاتەکانی ڕێکخستن و تەرخانکردنی سەرچاوەی کارا و بەهێز لە بوارەکە، هەروەها گرنگی یەکخستنی داتا ڕاستەوخۆکان بۆ چالاککردنی ڕێکخستنی داینامیکی بۆ خشتەکان و ڕێکخستنی پرۆسەکانی دەرەکی بەشێکى دیکەى قسەکانى پێکهێنا، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەکى پراکیتکى پرۆگرامسازى زیرەکی خشتەی خشتەی نمایشکرد، کە بەهۆیەوە بەشداربووانى وۆرکشۆپەکە توانیان بزانن چۆن کێشەکانی جیهانی ڕاستەقینە چارەسەر دەکرێن، ئەوەش بە بەکارهێنانی هێڵکارییەکانی وەک هێڵکارییەکانی گانت بۆ بینینی بەرهەمهێنان.
وۆرک شۆپەکە بە کۆمەڵێک پرسیار و سەرەنجى زانستى و، گفتوگۆیەکی کراوە کۆتایی هات، هەموو ئەوانەش بوونە هۆى دەوڵەمەندکردنى ناوەڕۆکى وۆرکشۆپەکە.
.