لە یهكهمین دیداری زانكۆكانی كوردستان بۆ پڕۆژهی توێژینهوهی دهرچوون، پڕۆژەیەکى بەشى کارگێڕى کار خەڵات دەکرێ
ڕۆژى یەکشەممە ڕێككهوتی(٣/١٢/٢٠٢٣) بەئامادهبوونی پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، بەسەرپەرشتى دکتۆر ئارام حەنا مەسعودى مامۆستا لە بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو؛ پڕۆژەیەکى هەکار محمد عبداللطيف دەرچوى بەشى کارگێڕى کار لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) خەڵاتى یهكهمین دیداری زانكۆكانی كوردستان بۆ پڕۆژهی توێژینهوهی دهرچوون بەدەستهێنا.
توێژینەوەکەى تایبەت بوو بە “فاکتەرەکانی کاریگەری ئەپڵیکەیشنەکانی گەیاندنی خۆراک لەسەر ڕازیبوونی کڕیار و نیازی کڕیار بۆ کڕینەوە”، لە میانەى توێژینەوەکەیدا؛ توێژەر تیشکی خستۆتە سەر دیاریکردنی گرنگی ئەپڵیکەیشنەکانی گەیاندن، کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوونەتەوە و شێوازە جیاوازەکانی بازاڕکردن لەلایەن بەکارهێنەرەکان، جگە لە گرنگیدان بە نەرێنییەکانی داواکردن لە ڕێگەی داواکارییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر پرۆسەی کڕین، دواتریش بەداتا ئەنجامى توێژینەوەکەى خستەڕوو.
توێژینەوەکە بووە جێى سەرسامی و ستایشی زۆری ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە و، گفتوگۆیان لەبارەى لایەنە نەرێنی و ئەرێنیەکانى بابەتەکە کرد، لە کۆتایشدا پڕۆژەکە مەدالیاى یهكهمین دیداری زانكۆكانی كوردستان بۆ پڕۆژهی توێژینهوهی دهرچوون بەدەستهێنا و، لەلایەن سەرپەرشتیارانى دیدارەکە خەڵاتەکە پێشکەش بەو دەرچوەى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا.