
مامۆستایەکى زانکۆى جیهان بەشدارى کۆڕێکى هەرێمایەتى دەکات
بۆ بەردەوامیدان لەسەر مانەوەی دوایین پێشکەوتنەکانی جیهانی لە بواری پەروەردە و فێرکردن بە تایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە ستراتیژییەکانی هەڵسەنگاندنی فێربوون هەیە لەبەر ڕۆشنایی پەتای کۆرۆنا-١٩، دکتۆر احمد عبد عون سەرۆک بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری ئەم کۆڕێکى یونسکۆى کرد.
کۆڕى هەرێمی کە ڕێکخراوی یونیسکۆ (نوسینگەی یونیسکۆی هەرێم بۆ پەروەردە لە دەوڵەتانی عەرەبی / نوسینگەی بەیروت) لە ڕێگەی بەرنامەی (ZOOM ) ڕێکیخستبوو، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (٢٨/١/٢٠٢١) بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی فێربوون لە ماوەی فێرکردن لە دورەوە لە وڵاتانى عەرەبی) بەڕێوەچوو.
لە ماوەی کۆڕەکەدا پلانی پێویست پیشاندرا بۆ مانەوەی فێربوون و فێرکردن، بۆ ئەوەش ئاماژە بەڕاسپاردەکانى ڕێکخراوی یونیسکۆ کرا بەتایبەت لە ماوەی پەتای کۆرۆنا و چۆنیەتی نرخاندنی وەڵامدانەوەی لە ڕێگەی دەوڵەتانى عەرەبی، هەروەها لە پراکتیزەکردنى لە هەندێ وڵاتان بۆ نموونە ئوردن، هەر لەماوەى کۆڕەکەدا باسى هەندێ لە نموونەی مامۆستایانی وڵاتانى عەرەبی جیاواز کرا بۆ پیشاندانی هەوڵەکانیان و لە جێبەجێ بەردەوامیدان بەپڕۆسەى خوێندن بەتایبەت لە کاتی مانەوەی فێرخواز لە ماڵەوە.