
پاڵەوانیەتى یانەکانى جیهانى بۆ تۆپى پێ لە قەتەر بەڕێوەچوو
بەمیواندارى وڵاتى قەتەر پاڵەوانیەتى یانەکانى جیهان بۆ تۆپى پێ لە ڕێکەوتى (٧/٢/٢٠٢١) دەستیپێکرد و بۆ ماوەى دوو هەفتە بەردەوام بوو.
پاڵەوانیەتیەکە بەبەشدارى پرۆفیسۆر دکتۆر (شامل کامل محەمەد) مامۆستاى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان وەک نوێنەرى فەرمى عێراق لە نوسینگەى جێبەجێکردن لە یەکێتى تۆپى پێى کەنداو دەستپێکرد.
یەکێتیى تۆپى پێى ئاسیا کە بەرپرسیارە لە تۆپى پێى ئاسیا، لەو پاڵەوانیەتیەدا پێنچ یانەیە لە هەر پێنچ کێشوەرەکە بەشدارییان تێدا کرد.
لەو پاڵەوانیەتیەدا، کۆریا نوێنەرایەتى کێشوەرى ئاسیاى دەکرد، مسر وەک یانەیەکى ئەهلى لە کێشوەرى ئەفریقا بەشدارى تێدا کرد، پاڵەوانیەتیەکە بەسەرکەوتنى یانەى (بایرن میونخ) کە نوێنەرایەتى کێشوەرى ئەوروپاى دەکرد بەسەر یانەى (مەکسیک) کە نوێنەرایەتى کێشوەرى ئەمریکاى باشور دەکرد کۆتایى هات.