پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان – هەولێر لە مەراسیمێکدا بڕوانامەى ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینى پێشکەش بە ژمارەیەک فێرخواز کرد
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠٢٤) لە مەراسیمێکى تایبەتدا، کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ بەئامادەبوونى دکتۆر د.عبدالستار کەریم سەعید یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، سەرۆکى بەشە زانستیەکان بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان – هەولێر لە مەراسیمێکدا بڕوانامەى ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینى پێشکەش بە ژمارەیەک فێرخواز کرد.
لە مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ لە میانەى پێشکەشکردنى وتەیەکدا، دواى ئەوەى سوپاس و پێزانین و دەستخۆشى لە فێرخوازان کرد وتى: مایەى شانازییە بۆ فێرخوازانى سێ یەکەمى بەشەکان، کە توانیویانە ساڵى ڕابردوو پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشەکانیان بەدەستبهێنن و، ئەمڕۆش ئێمە لەم مەراسیمە تایبەتەدا ڕیزلێنانیان پێشکەش دەکەین، هەروەک پاڵپشتى و پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێرى بۆ دوپاتکردنەوە بۆ ئەوەى لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام بن و، تا لە ئایندەدا بتوانن خوێندنى باڵا-ش تەواو بکەن، وتیشى سوپاس و دەستخۆشى تایبەتیشمان بۆ ئەو فێرخوازانە هەیە، کە بەشداریی کاریگەریان لە پرۆسەی وەرگرتنى فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کرد.
لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر باسى لەو دەستکەوتە ئەکادیمی و زانستیانە کرد، کە لە ماوەى ڕابردودا زانکۆی جیهان- هەولێر لە ڕیزیەندیە نێودەوڵەتیەکان بەدەستیهێناوە، ڕونیشیکردەوە ئەم دەسکەوتانە بە هەوڵی هاوبەشى سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و فەرمانبەران و مامۆستایانى زانکۆی جیهان- هەولێر بەدەستهاتوە، ئاشکراشیکرد زانکۆى جیهان-هەولێر لە هەنگاونان بۆ پێشەوە بەردەوام دەبێ، لەهەمانکاتدا هەوڵى پاراستنی ئەو دەستکەوتانەش دەدەین، کە بەدەست هاتوون.
لە بەشى کۆتایی مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان – هەولێر قەڵغانی سوپاس و پێزانینى بەسەر فێرخوازە یەکەمەکانى سەرجەم بەشەکاندا دابەش کرد، دواتریش دواتر بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بەو فێرخوازانە کرد، کە بەشدارییان لە پاڵپشتی میدیایی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پرۆسەى وەرگرتنى فێرخوازانى قۆناغى یەکەمدا کرد.