پیرۆزبایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر بەبۆنەى بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دووەم لەسەر ئاستی عێراق لە نوێترین ڕیزبەندى تایمزى بەریتانى
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆ
مامۆستایانی خۆشەویست
ستافی کارگێڕی
فێرخوازە خۆشەویستەکانمان
بە شانازییەکی زۆرەوە ئەو هەواڵەتان پێ ڕادەگەێنم، کە زانکۆ خۆشەویستەکەمان، زانکۆی جیهان – هەولێر، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دووەم لەسەر ئاستی عێراق لە دوای زانکۆی بەغداد، لەنێو سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکان، لە ڕیزبەندى تایمزى بەریتانى بۆ خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى زانکۆکانى جیهان بۆ پسپۆڕییەکان (Interdisciplinary Science Rankings 2025) بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستهێناوە.
ئەم ڕیزبەندییە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) ڕاگەیەندرا، کە تیایدا سەدان زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیی لە (٩٢) وڵاتی جیهانەوە بەشداریان لەم ڕیزبەندییەدا کردووە، لەسەر ئاستى عێراقیش لە کۆی زیاتر لە (١٥٠) زانکۆی حکومی و تایبەت تەنها (12) زانکۆ ڕیزبەند کراون، لە نێویاندا زانکۆی جیهان – هەولێر پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دووەم لەسەر ئاستی عێراق لەدوای زانکۆی بەغدا لە نێوان سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بەدەستهێناوە، لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهانیش لە پلەی (251) دا هاتووە.
بەو بۆنەیەوە دەستخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆ و ستافى بەشە زانستیەکان و فێرخوازە خۆشەویستەکانم و ستافی کارگێڕی زانکۆ بکەم بۆ ئەو هەوڵ و کاتە گرنگانەى کە تەرخانیان کرد بۆ بەدەستهێنانى ئەم دەسکەوتە زانستیە گرنگە و، توانیتان شانازیەکى گەورە و شەرفێکى شکۆمەندانە تۆمار بکەن.
وەک ئەزانن، ئەم ڕیزبەندییە جیهانییە لەبەر ڕۆشنایی کۆمەڵێک مەرج و ستانداردی توند بەڕێوەدەچێ، خۆبەخشتانە زانکۆی جیهان – هەولێر بە تەواوی پابەندى مەرج و ڕێنمایی و ستانداردەکان بووە، بەتایبەت لە گەیشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (17) کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراون، لە چوارچێوەی سێ بنەماى سەرەکی کە یازدە پێوەرى لەخۆگرتبوو، ئەوانیش بریتین لە پاڵپشتى دارایی، (Inputs) لەم بنەمایەدا دوو پێوەر دیایکراوە، بۆ پارەدارکردنی توێژینەوە زانستییە فرە پسپۆڕییەکان و، بۆ پارەدارکردنی بوارى پیشەسازی دیاریکراوە، هەروەها لە بنەماى دووەمدا کە (Process) چوار پێوەر دیاریکراوە، بۆ سەرکەوتن و ئاسانکاری ماددى ، پاڵپشتی کارگێڕى، بۆ پرۆسەی بەرزکردنەوەى دیاریکراوە. بنەماى سێیەمیش کە تایبەت بە (Outputs)؛ پێنچ پێوەر دیاریکراوە، بۆ بڵاوکردنەوەى ژمارەى توێژینەوە زانستیەکان لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان و، ڕێژەى بڵاوکردنەوەى توێژینەوە زانستیەکان لە پسپۆڕیە جیاکان و، سودى توێژینەوەکان لە دەرەوەى پسۆڕییەکان دانراوە، هەروەک کواڵیتی توێژینەوەی زانستی فرە پسپۆڕی و ناوبانگ وەک پێوەر لە ڕیزبەندییەکەدا دیاریکراوە.
بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دووەم لەسەر ئاستی عێراق لەدوای زانکۆی بەغدا و (251) لەسەر ئاستی جیهانی بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر ڕادە و جددی زانکۆی جیهان-هەولێر بە گرنگی پێشخستنی شێواز و ڕێبازەکانی توێژینەوەی زانستی داهێنەرانە و فرە پسپۆڕیی، هەروەک ڕەنگدانەوەی هەوڵە بەردەوامەکانى زانکۆیە بەرە و گەیشتن بە ئامانجەکانی سەرکردایەتی باش و، دابینکردنی بەرهەمی توێژینەوەی داهێنەرانە لە هەموو بوارەکاندا، ئەوەش لە چوارچێوەی ژینگەیەکی توێژینەوەی زانستى.
ئەم دەسکەوتە دواهەمین هەوڵمان نابێت، بەڵکو دەبێتە هاندەرێکى گرنگ بۆ پێشکەشکردنی کارى باشتر و ، بڵاوکردنەوەی پەیامی بەرزی زانکۆی جیهان – هەولێر، ئەوەش بەهەوڵى بەردەوام و بەخشندەیی توێژەران و ستافى ئەکادیمییەکان لە بەشە زانستیەکان، هەروەها گرنگە هەموان پێکەوە هەوڵی پاراستن و پەرەپێدانی ئەم دەکەوستە زانستى و ئەکادیمیە بدەین تا داهێنان و دەسکەوتە زانستیەکان بەردەوام بن.
دوبارە پیرۆزە
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی
سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر