
پێشبڕکێی جەیسوپی نێودەوڵەتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر
بە ئامادەبونی بەڕێز سەرۆکی دەستەی ئەمینداریەتی زانکۆكانی جیهان د.نوزاد یحیی باجگر و پ. د.امجد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر و ژمارەیەك لە مامۆستا وقوتابیان ، رۆژی سێشەمە ١٢/٢/٢٠١٩ ، بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان بە هەماهەنگی لە گەڵ لێژنەی سەرپەرشتیاری پێشبڕکێی ساڵانەی جەسیوپی نێودەوڵەتی بۆ پاریزەری دانیشتینی کۆتایی پیشبرکێکەی لە هوڵی (VIP) ئەنجام دا . پێشبڕکێکە لە نێوان (٣) تیمی پاڕیزەری بوو و لە کۆتاییدا ئەنجامەكە راگەیەنرا و بڕوانامە و خەڵات بە تیمی براوە بەخشرا.