پەرە بەتواناى گفتوگۆکردنى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى بەزمانى ئینگلیزى دەدرێ
بۆ ئامادەکردنى فێرخوازان بۆ بازاڕى کار و بەرزکردنەوەى ئاستى تواناى گفتوگۆکردن بەزمانى ئینگلیزى و گوزارشتکردن لە بابەتە جۆراوجۆرەکان، سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى گفتوگۆیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٩/٢٠٢١) به سهرپهرشتی پرۆفیسۆری یاریدهدهر هدى یاسین گفتوگۆیەکى کراوەى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بهشی زمانی ئینگلیزی زانكۆی جیهان-ههولێر لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان بەڕێوەبرد.
تەوەرى گفتوگۆکە تەرخانکرا بۆ لایەنە ئەرێنى و نەرێنییەکانى خوێندن و فێربوون لە ڕێگەی ئینتەرنتێت و بەراوردکردنى بەئامادهبوون له پۆولهكان، لە میانەى بەڕێوەچوونى گفتوگۆیەکەدا فێرخوازان ئاماژەیان بە چهند خاڵێكی گرنگ کرد، ڕونیشیان کردەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت (Instagram, Facebook , YouTube) و توڕەکانى دیکە ئامرازى گرنگنبۆ فێربوونى زمانى ئینگلیزى، هاوکات باس لە چەند لایەنێکى دیکەى نەرێنى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لایەنە نەرێنیەکانى خوێندن بەشێوەى ئۆنلاین کرد.
لەو گفتوگۆیەدا، کە بهئامادهبوونی سهرۆكی بهش بەڕێوەچوو. ئامانجی سهرهكی لهم چالاكییه بریتى بوو لە ئامادەکردنى فێرخوازان بۆ بازاڕى کار و بەرزکردنەوەى ئاستى تواناى گفتوگۆکردن بەزمانى ئینگلیزى و گوزارشتکردن لە بابەتە جۆراوجۆرەکان.