پەیامی پیرۆزبایی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر پەیامێکى پیرۆزبایی ئاراستەى مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەرانى زانکۆ و موسڵمانانى کوردستان بەتایبەت و، عێراق و جیهان بەگشتى دەکات، ئەمەى خوارەوە دەقى پیرۆزباییەکەیە..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ و، تەواوی مامۆستایانی بەڕێز، فێرخوازانی ئازیز و فەرمانبەرانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەتایبەت و، تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتى دەکەم. داواکارم لە خودای مەزن ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکەمان، بەهیوام خودا داوا و نزا و ڕۆژو و تاعەتى هەمووانى قبوڵ کردبێت.
بەڕێزان..
زانکۆی جیهان-هەولێر، وەک هەمیشە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و، ڕێگە نادەین هیچ بارودۆخێکی سیاسی و سەربازی ببێتە ڕێگر لەبەردەم فێربوون و دواکەوتنی ئایندەی زانستیی فێرخوازانمان.
لە کۆتایدا؛ هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە وێستگەیەک بۆ کۆتاییهاتنی مەینەتییەکان و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان بەگشتى. جارێکی دیکە جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت و هەمیشە لە سایەی تەندروستییەکی باش و بارودۆخێکى ئارام و سەقامگیریدا بن.
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر





