ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ڕوانگه
له چوارچێوه‌ی هاوكاریه‌كانی نێوان زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و ده‌زگای ڕوانگه ، رێكه‌وتی 23/2/2020 به‌شی كارگێری كار هه‌لسا به ڕێكخستنی وۆركشۆپێك بۆ د. عبدالسلام مدنی به ناونیشانی ” ژیانمان له نێوان قه‌ده‌ر و به‌رپرسیاریه‌تی”.
وۆركشۆپه‌كه‌دا پرۆفیسۆر د. امجد صابر دلو سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و قوتابی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ به‌ژدار بوون.
د. عبدالسلام له وۆركشۆپهكهيدا جیاوازی كۆمه‌ڵگه موسولمانه‌كان و كۆمه‌ڵگه رۆژئاوایه‌كانی خسته ڕوو هه‌روه‌ها ئه‌و كاریگریانهی كه‌وا به گه‌نجه‌كانه‌وه دیاره. دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه‌وا له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕانكاری له ناخه‌وه ڕوو ده‌دات بێ كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كانی تر.