بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشى تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە ساڵی خوێندنی (2025-2024) وەک بەشێک لە کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی دامەزراوە. ئەم پسپۆڕییە گرنگی بە هەڵسەنگاندن، دەستنیشانکردن و بەڕێوەبردنی کێشەکانی بینین و نەخۆشییەکانی چاو دەدات، ئەوەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێر و تەکنەلۆژیای تایبەتمەندەوە، چاوەکان دەپشکنرێن بۆ دەستنیشانکردنی کزیی بینین (هەڵەکانی شکانەوە) و حاڵەتەکانی وەک ئاوی ڕەش (گلوکۆما)، ئاوی سپی و نەخۆشییەکانی تۆڕەی چاو.
دیدگه
دیدگامان ئەوەیە ببینە پێشەنگ لە بواری پزیشکیی چاو، توێژینەوە و داهێنانی تەکنەلۆژیدا. کار دەکەین بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە پسپۆڕانی چاو، بەجۆرێک بتوانن داهاتووی ئەم بوارە دابڕێژن و ئاستی تەندروستیی چاو لەسەر ئاستی جیهان بەرز بکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو (وەک وێنەگرتنی دیجیتاڵ و ژیریی دەستکرد) لەگەڵ لێهاتوویی کلینیکیدا.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان پێگەیاندن و ڕاهێنانی پسپۆڕی لێهاتووی بواری چاو و بینینە، بەشێوەیەک شارەزابن لە نوێترین تەکنیک و تەکنەلۆژیادا. هاوکات بەشەکەمان پابەندی خۆى بە پێشخستنی کەرتی تەندروستی لە ڕێگەی پراکتیزی ئەخلاقی، داهێنان و پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام دوپات دەکاتەوە. هەروەها؛ هانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، توێژینەوە و هاوکاریی زانستی دەدەین بۆ باشترکردنی دەرەنجامەکانی چارەسەر و بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستیی چاو.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* دابینکردنی پەروەردەیەکی گشتگیر لە بواری تەکنیکەکانی چاودێری چاو و بینین.
* تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا و داهێنان لە چاودێریی چاودا.
* برەودان بە توێژینەوە و فێربوونی بەردەوام.
* پێگەیاندنی پسپۆڕی پیشەگەری لێهاتوو و پابەند بە ئەخلاق.
* بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستیی چاو لە کۆمەڵگەدا.
دەرفەتەکانی کار
* کلینیک و سەنتەرەکانی پشکنینی چاو.
* کۆمپانیا و پیشەسازییەکانی دروستکردنی چاویلکە و هاوێنە (عەدەسە).
* کارکردن لە بواری تەندروستیی گشتی و توێژینەوەکانى زانستی بینیندا.
تاقیگەکان
* تاقیگەی پشکنینی سەرەتایی بینین (Primary Care Lab).
* تاقیگەی هاوێنەی چاو (Contact Lens Lab).
* تاقیگەی بینینی دووچاوی (Binocular Vision Lab).
* تاقیگەی ئەناتۆمی و فیزیۆلۆجیی چاو.
* تاقیگەی ئۆپتیکی بینایی (Visual Optics Lab).
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرکەوتوویی کۆتاییان بە خولی ڕاهێنانی “تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە (HSE)” لە چیک هێنا
لە کۆماری چیک؛ فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەشتێکی مەیدانی ئاشنای مێژووی شاری ئۆلۆمۆتس دەبن
فێرخوازانی بەشى پەرستاری تەندروستى کۆمەڵ هۆشیاریی دەربارەی “پاکوخاوێنیی کەسی” لە ئامادەیی سازانی کچان بڵاودەکەنەوە
فێرخوازانی بەشی تەکنیکی دروستکردنی ددان هەڵمەتێکی هۆشیاری و پشکنینی تەندروستی لە ئامادەیی هێوری کچان ئەنجام دەدەن
فێرخوازانی بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکى هەڵمەتێکی پشکنین و هۆشیاریی تەندروستی لە کۆمەڵگەی جیهانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە چیک ئاشنای ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتیی تاقیگە دەبن
فێرخوازانی بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکى چالاکییەکی زانستی و هۆشیارییان لە قوتابخانەی (ساڤا) ئەنجامدا
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647506970504
ئیمەیڵ
ovtdp@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
