کۆمپانیای نەورەس بە قەڵغانی پێزانین ڕێز لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەگرێت
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (٣/١٢/٢٠٢٣) شاندێکى کۆمپانیای خواردنی نەورەس سەردانی زانکۆی جیهان- هەولێریان کرد و، بەقەڵغانی پێزانین ڕێزیان لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر گرت.
لە میانەى دیدارێکدا؛ ئاراس یەحیا جارى بەڕێوەبەرى بەبازاڕکردن و بیلال جوتیار عومەر بەڕێوەبەرى پەیوەندییە گشتیەکان لە کۆمپانیاى نەورەس ستایشى هەوڵەکانی زانکۆی جیهان ـ هەولێر بە گشتی و بەشی کارگێڕی کاریان کرد لە بەرانبەر ڕێکخستنی چالاکی زانستی و سەردانى بەردەوامی فێرخوازان و هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانییەکان لەوانەش کۆمپانیای نەورەس.
لە بەرانبەر پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانی شاندى میوان، جەختى لە پێویستى و هەماهەنگى نێوان ناوەندە ئەکادیمیەکان و بازاڕى کار کردەوە بۆ خزمەتکردن بە فێرخوازان بەتایبەت و کۆمەڵگە بەگشتى، ڕونیشیکردەوە هەر دامەزراوەیەک ئەرکێکى گرنگ لە کۆمەڵگە ڕادەپەڕێنێ، بەهەماهەنگى نێوانمان دەتوانین کارى باشتر بکەین.
لە کۆتایدا، کۆمپانیاى نەورەس بە پێشکەشکردنى قەڵغانی پێزانین ڕێزى لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گرت.