کۆنتڕۆڵکردنى سترێسی پێش تاقیکردنەوەکان ناوەڕۆکى بابەتێکى فێرخوازێکى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى بوو، کە پێشکەشى قوتابیانى قوتابخانەی نێودەوڵەتی جیهانى کرد
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/١١/٢٠٢٥)، إيمان ناظم ذياب، فێرخوازى قۆناغی چوارەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانى قوتابخانەی نێودەوڵەتی جیهانى کرد و بابەتێکى لەبارەى “کۆنتڕۆڵکردنى سترێسی پێش تاقیکردنەوەکان” پێشکەشى قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی جیهان لە هەولێر کرد.
سەرەتا إيمان ناظم ذياب بە گەرمی لەلایەن مامۆستامەحمود عماد محەمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازی لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە ناوەڕۆکى بابەتەکەى پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد و، بەشێوەیەکى زانستى و بە زمانێکى سادە باسی لایەنە دەروونی و فیزۆلۆژییەکانی سترێسی پەیوەندیدار بە تاقیکردنەوەکان کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە ستراتیژییە پراکتیکییەکانی بۆ باشترکردنی سەرنجدان، بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکێ و پاراستنی بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی کرد و، جەختی لەسەر تەکنیکە سەرەکییەکان وەک بەڕێوەبردنی کاتی کاریگەر، ڕاهێنانی خاوبوونەوە و شێوازی ژیانی تەندروست کردەوە، کە بەشداری لە باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی دەکەن .
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، مامۆستا مەحمود عماد محەمەد سوپاسی بێپایانی ئاڕاستەی بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکی کرد بۆ بەشدارییە بەنرخەکەیان لە پشتیوانیکردنی فێرخوازان و پەرەپێدانی بڵاوکردنەوەى کەلتووری هۆشیاری تەندروستی دەروونی لەناو کۆمەڵگە و قوتابخانەکان.






