کۆنمرەى وەرگرتن لە بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر کەمکرایەوە
زانکۆى جیهان-هەولێر ئاگادارى گشت دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی و، سەرجەم پێشکەشکاران دەکات، کە کۆنمرەى وەرگرتن لە بەشەکانى زانکۆکەمان (٣) نمرە بۆ هەر بەشێک کەمکراوەتەوە، بۆ ئەوەش داوا لە پێشکەشکاران دەکات، ئەوانەى ئارەزوى بەش گۆڕین، یاخود دەخوازن لە بەشێکى تازە بەپێى کۆنمرەکانیان وەربگیرێن، دەتوانن لە ئەمڕۆ فێرخوازان دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن، بۆ وەرگرتنى فۆرم.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا؛ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، پاڵپشت بە نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەى (3 نمرە) بۆ گشت بەشەکانی زانکۆ بۆ ساڵی وەرگرتنی (2023 – 2024) بە مەرجێک کەمترین کۆنمرەی وەرگرتن لە زانکۆ (55) بێت، ئەوەش دەرفەتێکى زێڕین و گرنگە بۆ خوازیاران و پێشکەشکاران تا بتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لە بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر درێژە بەخوێندن بدەن.
زانکۆى جیهان-هەولێر هەمیشە جەخت له پاراستنی کوالیتی خوێندن و جێبهجێکردنی بنهماکانی دڵنیایی جۆری و هاندانی فێرخوازان بۆ بەگەڕخستنى توانا و لێهاتویەکانیان دەکاتەوە، بۆ ئەوەش لە ڕێگەى پیادەکردنى کۆمەڵێک بەرنامە و پڕۆژەى جیا پاڵپشتى بەهەرە و تواناى فێرخوازان دەکات.
وێنهكان: كۆنمرهی نوێی بهشهكانی زانكۆی جیهان-هەولێرە…..