گروپێکى نوێى فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن بەرەو پۆڵندا بەرێکەوتن
سێ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە پۆڵندا بەرەو ئەو وڵاتە بەرێکەوتن
لە بەردەوامى کارە هاوبەشەکان زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا و، بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی فێرخوازان؛ هاوکات لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٩/٢٠٢٥) دووەمین گروپى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بەرەو ئەو زانکۆیە بەڕێکەوتن.
ئەم گروپە لە سێ فێرخواز پێکدێت، کە بریتین لە (إبراهيم زكي محمد صالح) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى چارەسەرى سروشتى، (مروان محمد أحمد) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس و (محمد علي بكتش) قۆناغى سێیەم لە بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى، بە مەبەستی تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) دێت، کە بەشێکە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (MoU) واژۆکراوی نێوان هەردوو زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).
ئەم گروپەى فێرخوازان هەفتەى ڕابردوو لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەرەو پۆڵندا بەڕێکران، بەر لە بەڕێکردنیان لە دانیشتنێکدا کە بە ئامادەبوونى کەسوکاریان بەڕێوەچوو، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک ئامۆژگارى و ڕاسپاردەى زانستى و ئەکادیمى و کۆمەڵایەتى و کەلتور ئاراستەى فێرخوازان کرد. لە ئێستادا ئەم گروپە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە و، واش بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بەپێى پسپۆڕییەکانیان دەست بە کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە بکەن.




