گەشتی زانستی بۆ نەخۆشخانەی پاڕی تایبەت – بەشی كارگێڕی تەندروستی
بەشی كارگێڕی تەندروستی لە زانكۆی جیهان هەڵسا بە ئەنجامدانی سەردانێكی زانستی بۆ نەخۆشخانەی (پار) . ئەمەو گەشتەكە قوتابیانی قۆناغی سێی هەردوو بەشی بەیانیان و ئێواران تێیدا بەشداربوون چەند ستافێكی فێركاری سەرپەرشتیان دەكردن . لەم سەردانەدا بەڕێز دكتۆر هەڵمەت احمد حاجی جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پار تیشكی خستە سەر نەخۆشخانەی پار و بە تێرو تەسەلی باسی لە لایەنی كارگێڕی ئەم نەخۆشخانەیە كرد وەك نەخۆشخانەیەكی نموونەیی لە شاری هەولێر و كوردستاندا . پاشان قوتابیان پرسیارەكانی خۆیان ئاراستەی د.هەڵمەت كرد و جەنابیشیان بە سوپاسەوە وەڵامی هەموو پرسیارەكانی دایەوە و پاشان سەردانیەكە كۆتایی هات و قوتابیان گەڕانەوە زانكۆ