یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێکرد
بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٦/١/٢٠٢٥) پاڵەوانێتی ساڵانەی خولی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی جیهان- هەولێر کرایەوە، سەرەتاش دەست کرا بە راکێشانی تیرو پشک بۆ سەرجەم بەشەکان و تەواوی یارییەکان. لەو خولەدا (٢١) تیپی کە نوێنەرایەتى (٢١) بەشی زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەن، تیپى یاریزانان لە فێرخوازانى بەشەکان پێکهاتوون.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە یاری یەکەمدا کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (١٩/١/٢٠٢٥) لە یاریگاى زانکۆ بەڕێوەچوو، تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لەگەڵ تیپی فێرخوازانى بەشی ژمێریارى ڕوبەڕووى یەک بوونەوە، یارییەکەش بە تۆمارکردنى پێنچ گوڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ، تیپی فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ توانیان بەسەر تیپى تۆپى پێى بەشى ژمێریارى سەرکەوتن تۆمار بکەن.
هەمان ڕۆژ یاری دووەم لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی و تیپى فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى ڕوبەڕوى یەکتر بوونەوە، لەو یاریەشەدا تیپى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی توانیان بە تۆمارکردنى پێنچ گۆڵ بە دوو گۆڵ بۆ تیپى فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى یارییەکە ببنەوە.