بەشى زانستى کۆمپیوتەر هەماهەنگى زانستی لەگەڵ زانکۆی مالیزیا بۆ تەکنەلۆجیای دەکات
بەمەبەستی هەماهەنگیکردن و هاوکاریکردنى زانکۆ نێودەوڵەتیەکان بۆ هاوکاریکردن لەچالاکییە زانستییەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان -هەولێر، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/١١/٢٠٢١) کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەنێوان زانکۆی مالیزی بۆ تەکنەلۆجیا و بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەزانکۆی جیهان- هەولێر بەڕێوەچوو.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەریەک لە مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد حوسێن شوکر سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر و، مامۆستای یاریدەدەر عەبدوڵڵا ناهى بەشدارییان کرد، هاوکات پرۆفیسۆر ئەحمەد فازیل و، پرۆفیسۆر ڕۆلینا بێنتی ئیبراهیم وەک نوێنەری زانکۆی مالیزیا بۆ تەکنەلۆجیا ئامادەیبوون.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەتێکى گرنگ پەیوەست بەکۆنگرەى زانستى تاوتوێکرا، کە وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبچێت، هەر لە کۆبونەوەکەدا هەردوو زانکۆکە لەبارەى کۆمەڵێک بابەتى گرنگى هاوکارى زانستى بەتایبەت لە بوارى توێژینەوە و، وانەوتنەوە ڕێککەوتن.
بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر چوارەمین کۆنگرەى زانستى خۆى لەبوارى ئەندازیارى و زانستەکانى کۆمپیوتەر لە مارسى (٢٠٢٢) بەڕێوەببات، هاوشێوەى کۆنگرە زانستیەکانى دیکە وا بڕیارە کۆمەڵێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهانى و ئەوروپى و ئاسیایی بەشدارى تێدا بکەن.