بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕۆژى جیهانى چارەسەرکەرانى سروشتى دەکاتەوە
لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى ڕۆژى جیهانى چارەسەکەرانى سروشتى زیندوکردەوە.
لە ساڵى (١٩٩٦) ڕۆژى (٨/٩)ى هەموو ساڵێک وەک ڕۆژى چارەسەرکەرانى سروشتى (PT) دیاریکراوە، لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان چەندین چالاکى زانستى و کۆڕ و کۆنفرانس بۆ ئەو یادە بەڕێوەدەچێت، لە پێناو ئاشناکردنى تاکەکانى کۆمەڵگە بە گرنگى چارەسەرى سروشتى و بەدیهێنانى کۆمەڵگەیەکى تەندروست.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەچالاکیەکى زانستى کەماوەى سێ ڕۆژى خایاند (٨/٩-١٠/٩/٢٠٢١) خولێکى زانستى پراکتیکى کردەوە.
لەو خولەدا، کەژمارەیەکى بەرچاو لە فێرخوازان ئامادەیبوون، لەلایەن چارەسەرکاری فیزیکی (اسماعیل محسین) بەشێوەیەکى پراکتیکى فێرخوازان ئاشناى تەکنیکەکانى چارەسەرى سروشتى و زانستە نوێیەکانى ئەو بوارە کران.