ژیان لە دوای زانکۆ لە چالاکیەکى بەشى پەروەردەى گشتیدا
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازان و کارکردنی بۆ گەشەپێدانی تواناى فێرخوازان و گونجاندنی لەگەڵ پێویستیەکانی بازاری کار چالاکیەکى زانستیان بەڕێوەبرد.
لە ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە ڕێکەوتی (١٣- ١٤/ ٩/٢٠٢١) بە ئامادەبوونی (دکتۆر احمد عبد عون) سەرۆکی بەشى پەروەردەى گشتى و، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (سامان بابکر وەتمان) و، مامۆستای یاریدەدەر ( دەشنێ عبد الله سعید)، سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی جیهان-هەولێر بەناونیشانى (ژیان لە دواى زانکۆ) چالاکیەکى بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی (لقی زمانی ئینگلیزی) ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا جەخت کرایە سەر فێرکردن و ڕاهێنانی فێرخوازان لەسەر چۆنیەتى ئەنجامدانى گفتوگۆ و تەکنیکی گفتوگۆکردن بە زمانی ئینگلیزی، بۆ ئەوەش فێرخوازان ئاشناى چەندین میکانزمى جیاواز کران، مەبەستى سەرەکى چالاکیەکەش ئامادەکردنى فێرخوازانە بۆ بازاڕى کار و باشترکردنی توانای گفتوگۆکردنیان بە زمانی ئینگلیزی.