بەشى کارگێڕى کار چالاکیەکى کەلتورى بۆ فێرخوازەکانى ڕێک دەخات
بەبۆنەى یادەکانى ئادار و نەورۆز و، بۆ لە نزیکەوە ئاشنابونى زیاتر بەکەلتورى یەکتر و بەسەربردنى چەند کاتێکى خۆش، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لەو گەشتەدا، کە فێرخوازانى کارگێڕى کار لەسەرجەم قۆناخەکان و، بەشدارى سەرجەم مامۆستایان بەڕێوەچوو، فێرخوازن چەند چالاکیەکى کەلتور و، پێشبڕکێى زانستى ئەنجامدا.
هەر لەمیانەى گەشتەکەیاندا لە هاوینەهەوارى شێخ تورابى پارێزگاى هەولێر، فێرخوازان چەند چالاکیەکى وەرزشى وەک یارى تۆپى پێى و تۆپى دەست و بالەیان ئەنجامدا، هاوکات بەڕێوەبردن و بەشداریکردن لە چەند پێشبرکێیەکى هزرى و هونەرى و زانستى بەشێکى دیکەى گەشتەکەى پێکدەهێنا، لەلایەکى دیکەوە گەشتەکە بەژەنینى کۆمەڵێک مۆسیقا و هەڵپەڕەکى میللى کوردى و عەرەبى زیاتر ڕازێندرایەوە، هەموو ئەو چالاکیانە بوونە هۆکارێکى سەرەکى بۆ ئاشنابوونى فێرخوازان بەکەلتور و کەلەپورى ناوچە جیاکان و ئاوێنەبون بەهونەر و مۆسیقاى ناوچە جیاکان.