تیپى فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ بەسەر تیپى فێرخوازانى ژمێریارى سەرکەوتن
لەبەردەوامى یارییەکانى خولى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و لە ڕۆژى حەوتەمى یارییەکاندا تیپى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ یارییەکى دیکەیان بردەوە.
ڕۆژى دوشەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ ڕوبەڕووى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى ژمێریارى بوونەوە، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ توانیان بەتۆمارکردنى شەش گوڵ بەرامبەر بەیەک گوڵ لە بەشى ژمێریارى ببەنەوە و، یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، بەچاودێرى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان و بەبەشدارى (١٩) تیپ لەسەر ئاستى بەشە زانستیەکان، خولى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە.