
بەشی ڕاگەیاندن وۆرکشۆپێک لەبارەى شارەزایییەکانی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی و، بەرهەمهێنانی میدیایی بۆ فێرخوازان بەڕێوەبرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 25, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 24/11/2026، لە بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمی، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی «لە کامێراوە بۆ شاشە: شارەزایییەکانی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی و بەرهەمهێنانی میدیایی» لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بۆ ڕاهێنان و، پەرەپێدان ڕێک خست.
بەشداربوان
لە وۆرکشۆپەکەدا ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن ئامادە بوون. ناورۆکەکەى لەلایەن ڕۆژنامەنووس ڕیاز عەزیز زوبەیدی بەڕێوەبەری نووسینگەی کەناڵی ئاسمانیی ئەلغەدیر لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێشکەش کرا، کە بە پشتبەستن بە ئەزموونی کاری خۆی لە بواری ڕۆژنامەوانی و، تەلەفزیۆن، کۆمەڵێک شارەزایی و، ئەزموونی پیشەییی لەبارەی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی و، بەرهەمهێنانی میدیایی خستە ڕوو.
بنەما هونەری و، تەکنیکییەکانی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی
لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین تەوەری سەرەکیی پەیوەست بە کاری میدیای بینراو لەلایەن ڕۆژنامەنووس ڕیاز عەزیز زوبەیدی خرایە ڕوو، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە گرنگترین بنەماکانی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی، چۆنیەتی مامەڵەکردنی پیشەیی لەگەڵ کامێرا، هەڵبژاردنی گۆشە و، جۆری گرتەی گونجاو، هەروەها گرنگیی ڕووناکی و، دەنگ لە بەرهەمهێنانی ماددەیەکی میدیایی بە کوالێتیی هونەری و، پیشەیی بوون کرد.
قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی میدیایی لە پلاندانانەوە تا مۆنتاژ
بەڕێوەبەری نووسینگەی کەناڵی ئاسمانیی ئەلغەدیر لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا باسى لە گرنگیی قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی میدیایی کرد، هەر لە پلاندانان و، ئامادەکاریی پێش وێنەگرتنەوە، تا تێپەڕبوون بە جێبەجێکردنی کاری مەیدانی و قۆناغەکانی مۆنتاژ، دەستکاریکردن و، دەرخستنی ماددەی وێنەگیراو بە شێوەی کۆتایی، هاوکات پەیوەندیی تەواوکەری نێوان شارەزایییە تەکنیکییەکان و، دیدگای داهێنەرانە لە دروستکردنی ناوەڕۆکی میدیاییدا خستەڕوو.
ئاشنابوونی فێرخوازان بە کاری مەیدانی
هەر لە میانەى وۆرکشۆپەدا فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە نزیکەوە ئاشناى سروشتی کاری میدیایی کران و، پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی و، میدیای بینراویان بۆ ڕونکرایەوە.
لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەشدا، مامۆستای یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمی بە ناوی سەرۆکایەتیی بەشی ڕاگەیاندنەوە، سوپاس و، پێزانینی ئاراستەی ڕیاز عەزیز زوبەیدی کرد بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکە.



