بەشی نێوتریشن و دایەتێتێکسی زانکۆی جیھان- هەولير يادي رۆژی جیھانی خۆراک كردوه ٢٠٢٠
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی نێوتریشن و دایەتێتێکسی زانکۆی جیھان، ڕۆژی یەک شەم و دووشەم ڕێکەوتی ١٩-٢٠⁄ ١٠⁄ ٢٠٢٠ وەکو نەریتێکی ساڵانەی خۆی ھەڵسا بە ڕێکخستنی وێرکشۆپێکی نیودەوڵەتی دەربارەی بەردەوامی بەرھەمی خۆراکی و گەشەپێدانی تەندروستی گەرۆژی جیھانی خۆراک. لە وێرشۆپەکەدا پسپۆڕان ئاکادیمیستانی ناوخۆ دەرەوە لەووڵاتانی ئێران، پۆڵەندا، ھەنگاریا و ئیرلەندا بەشداریان کرد. کۆمەڵێکی سیمیناری جۆراوجۆر دەربارەی بابەتەکانی بەرھەم ھینان و تەندروستی خۆراک بێشکەش کران. جێگەی ئاماژە پێکردنە ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی زانکۆ و ھاووڵاتیان ئامادەی وێرکشۆپەکە بوون. ھەروەھا ئەم چالاکیە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیھانی لەسەر نەخشە و وێبسایتی ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێکراوه وەک تاکە زانکۆ لە هەموو عيراق کە ئەم چالاکیە سالاکە سازدەکەت .
Tag:وێرکشۆپێک