Back
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery
  • gallery

ڕێککەوتنامەیەکی هاوکاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و زانکۆی جیهان-هەولێر واژۆ کرا

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (24/11/2020) ڕێککەوتنامەیەکی هاوبەش لە نێوان زانکۆی جیهان- هەولێر و وەزارەتی پێشمەرگە- بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی واژۆ کرا.

لەو مەراسیمەدا، کە لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەک لە بەڕێزان سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و، پ.د. ئەمجەد سابر سەعید دەلۆیی سەرۆکی زانکۆی جیهان- هەولێر و، لیوا دلێر عومەر میران بەڕێوەبەری چاکسازی هەولێر و، كۆلۆنێل نوكرادی فەرماندی هێزەکانی ئاڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و، ژمارەیەک لە ئەفسەران و پلەدارانی سەربازی ئاڵمانی لە چواچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێم ئامادەیبوون.

ئامانج لە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنامە هاوبەشە تەنها لە پێناو پێگەیاندنی کادیری بەتوانا و لیهاتوو و فێربوون و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی نیە بۆ کارکردن لە بوارەکانی لێکتیگەیشتنە نێودەوڵەتییەکانی سەربازی، بەڵکو بواری تەکنەلوژیای زانیاریش دەگرێتەوە. هەربۆیە پ.د.ئەمجەد سابر دەلۆیی پێشنیازی کردنەوەی تاقیگەیەکی تایبەتی بەتەکنەلۆژیای زانیاری کرد و، بەڵێنیشیدا سەرجەم پێداویستی و کەلوپەلەکانی ئەو پڕۆژەیە دابین بکات.

لە هەمانکاتدا، هەردولا ڕێککەوتن لەسەر کاری هاوبەش، لەپێناو پێگەیاندن و پەرپێدانی بەهرە و تواناکانی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەش لە ڕێگەی کردنەوەی خولی فێربوون و ڕاهێنان بەنوێترین ڕێگە و میکانزمە پەیڕوەکراوەکانی سەردەم لە بواری پەرەپێدانی توانای فێرخوازان لە ڕووی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەهاوکاری بنکەی زمانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

   زانکۆی جیهان -هەولێر هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو لە ڕووی زانستی و مەعریفی و تەکنەلۆژی بۆ سکتەرەکانی حکومەت، لەو چوارچێوەیەدا و پێشتر زانکۆی جیهان- هەولێر چەندین خولی لە بواری فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەفسەرانی پێشمەرگە کردۆتەوە.

لە کۆتایی مەراسیمی واژۆکردنەکەدا، پ.د. ئەمجەد سابر سەعید دەلۆیی سەرۆکی زانکۆی جیهان- هەولێر ئاماژی بەوەدا، کە زانکۆی جیهان خاوەن کادیری بەتوانای ئەکادیمی ئاست بەرزە و، توانای خزمەتکردن و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی کۆمەڵگەیان لەسەرجەم بوارەکانی ڕووناکبیری و ئەکادیمی هەیە، بەتایبەت بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پێشمەرگەی قارەمان، کە قوربانی زۆریان لە پێناو پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەلامەتی کوردستان داوە.