بەشی پەروەردەی گشتی بڵاوکراوەی پەروەردەیی رێکخست
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە بازارى کار، چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١١/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئازاد نایف مستەفا، فێرخوازانى قۆناغى یەکەم لە لقى زمانى ئینگلیزى بەشی پەروەردەی گشتی ژمارەیەک بڵاوکراوەى پەروەدەیی جۆراو جۆریان ئامادەکرد.
ناوەرۆکى بڵاوکراوەکان تایبەت بوون بە ڕێگە هاوچەرخەکانى فێرکردنی و ناساندنیان بە گرنگترین ستراتیژیەکانی فێرکاری نوێ، بەتایبەت لەم سەردەمەدا و، دوای بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا ( كوفيد-19).
فێرخوازان بڵاوکراوەکانیان بەشێوازێکى پەروەردەى هونەرى هاوچەرخ دیزاین کردبوو، لەهەر یەک لە بڵاوکراوەکاندا فێرخوازان بەوردى ڕێگە هاوچەرخەکان بەتایبەت بەڕێگەى ئۆنلاین و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیان باسکردبوو.
د.ئەحمەد عەبد عەون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى دەستخۆشى لە مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان کرد و، هیواى خواست فێرخوازان بەردەوامى بەو جۆرە کارە زانستیانە بدەن، لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى فێرخوازان و ئامادەکردنیان بۆ بازارى کار بەتایبەت لە بوارى پەروەردە.