
سەرۆکى زانکۆى جیهان وەک بەڕێوەبەری کۆنگرەیەکى زانستى نێودەوڵەتی دەستنیشان کرا
سەرۆکایەتى یەکێتی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، (پ.د.ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێرى وەک بەڕێوەبەرى کۆنگرەیەکى یەکێتیەکەیانى دەستنیشانکرد.
یەکێتى زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە نامەیەکى فەرمیدا، کە بەئیمزاى (پ. محمد خير الغباني) سەرۆکى یەکێتیەکە لە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢١) ئاراستەى (پ.د.ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێرى کردووە، لەسەرەتاى نامەکەیاندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ (پ.د.ئەمجەد سابر دەلۆ) دەخوازێ.
لە بەشێکى دیکەى نامەکەیاندا هاتووە: لە پێناو جێبەجێکردنی سی و یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی (ڕۆڵی زانکۆکان لە هاندانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام)، کە لە پەراوێزی دیداری نێودەوڵەتی تورکیا بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام بەڕێوەدەچێ، سەرۆکی یەکێتی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان وەک بەڕێوەبەری کۆنگرە دەستنیشانی کردوون.
هەر لە نامەکەدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە، کۆنگرەکە لە ماوەی نێوان (١-٤ ی تەموزی ٢٠٢١) بەچاودێری والی شاری بەناوبانگی ئاسکی لەنێو زانکۆی (عوسمان عازی) لە ویلایەتی بەناوبانگی (ئاسکی)، بە پێی نەریت و بنەماکان بەڕێوە دەچێ.