بەشى ڕاگەیاندن پیشانگەیەکى فۆتۆى ڕۆژنامەوانى دەکاتەوە
لە پێناو هاندانى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن و، بەدەرخستنى بەهەرە و تواناکانیان، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن پیشانگەیەکى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ڕێکخست.
لەو پیشانگەیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢١) لەلایەن (د.مەیسون حەیدەرى) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، (د. عەبدولستار کەریم) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان کرایەوە، هەریەک لە (م.ئامانج عەلى عوسمان) سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بەوەکالەت و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندن ئامادەیبوون.
لەو پیشانگەیدا، کە بەسەرپەرشتى (مامۆستا عومەر حەیدەرى) ڕێکخرابوو، هەریەک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن بەفۆتۆیەک بەشدارییان لە پیشانگەکەدا کردبوو.
هەریەک لە فۆتۆکان، کە لە گۆشەنیگاى ڕۆژنامەوانیەوە چرکێندرابوون، گوزارشتیان لە گرنگى وێنە لە بوارى کارى ڕۆژنامەوانى دەکرد، لەمیانەى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا د.مەیسون حەیدەرى) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى ڕایگەیاند: کردنەوەى ئەم جۆرە پیشانگەیانە لە ڕووى زانستیەوە گرنگى زۆرى هەیە، چونکە جگە لەوەى دەبێتە هاندانێک بۆ فێرخوازان، زۆرجار دەرگایەکى گرنگ بەڕووى فێرخوازان دەکاتەوە تا بتوانن لە بازارى کار، هەلى کار بەدەست بهێنن و، بەشێوەیەکى ئەکادیمى بەشدارى لە پێشخستنى بوارى ڕۆژنامەوانى بکەن.