فێرخوازانى بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان سێنتەرەکانى وەرزش بەسەردەکەنەوە
لە درێژەى سەردان و بەسەرکردنەوە زانستیەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان سەردانێکى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٤/١٠/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دانا عبدولباقى، فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى پەروەردەی جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان سەردانی سینتەری وەرزشی Tarin Fitness))یان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرانى سێنتەرەکە پێشوازى کران، ئینجا ئاشناى ڕێگە نوێیەکانى ڕاهێنانى وەرزشى کران، لەهەمانکاتدا چەند زانیارییەکى گرنگیان لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامێرە سەردەمەکانى بوارى وەرزش بەدەستهێنا، کە لە ئێستادا لەلایەن ڕاهێنەران و بۆ پاراستنى سەلامەتى جەستەیی و کەمکردنەوەى کێش و دورکەوتنەوە لە پێکان پشتیان پێ دەبەسترێت.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان مەلەوانگەى داخراوى سێنتەرەکەیان بەسەرکردەوە، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانى مەلەوانگەکە باس لە گرنگى وەرزشى مەلەکردن بۆ فێرخوازان کرا.