فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی كۆلێژی جیهانیان کرد
بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشەکەى بۆ قوتابخانەی جیهان ڕێکخست.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى 4/11/2021 بە سەرپەرشتی دکتۆر احمد عبد عون سەرۆکی بەشى پەروەردەى گشتى فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی كۆلێژی جیهانیان کرد و، لەلایەن مامۆستا نزار رزاق قادر بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.
دواى بەخێرهێنانى مامۆستایان و فێرخوازان، بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە ڕونکردنەوە سەبارەت بە دامەزراوە فێرکاریەکان و قوتابخانەکەیان پێشکەشکردن و وتى: دامەزراوەکەمان چەند قۆناغی جیاوازى لەخۆ گرتووە، کە باخچەی ساوایان دەست پێ دەکات تاوەکو قۆناغی دواناوەندی.
پاشان فێرخوازان سەردانی چەند هۆڵێکی خوێندنی جیاواز کرد و، زیاتر ئاشناى پرۆگرامەکانی خوێندن و زمانی وانە ووتنەوە و ڕێگەکانی وانەووتنەوە وە گوێگری ڕونکردنەوەکانی مامۆستایەکان بوون لە کاتی وانەوتنەوەدا، بەسەرکردنەوەى پیشانگەی کتێب کۆتا وێستەگەى سەردانەکەیان بوو، لەو پیشانگەیەدا کۆمەڵێک کتێبی جیاوازی زانستی لە خۆگرتبوو.
لە کۆتاییدا دکتۆر احمد عبد عون سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی دەستخۆشی لە ستافی قوتابخانەکە و مامۆستایان کرد بۆ بەڕێوەبردنى قوتابخانەکەیان لەبەرزترین ئاستی پەروەردە، هەروەک سوپاسی (مامۆستا نزار رزاق قادر ) بەرێوەبەری قوتابخانەکە کرد بۆ پێشوازی کردنەکەیان.
ئەم سەدانیە یەکێکە لە پلانەکانی بەش بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە بازاری کار و ئاسانکردنی فێربوون کە ببێتە پاڵنەرێک بۆ فێرخواز و ئاشنابون بەژینگەى کارکردنیان.