فێرخوازانى تیشک و سۆنار بەسەردانێکى زانستى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بەسەر دەکەنەوە
لە بەردەوامى ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى سەردانە زانستیەکانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشى تیشک و سۆنار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر نافید عبدالکەریم اسماعیل، فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى نەخۆشخانەى نێودەوڵەتى هەولێریان کرد.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن دکتۆر بێوار بەرزنجى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان دابەشى سەر چەند گروپێک کران، بە ئامانجی ئاشنابون بە وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI) لە نەخۆشخانەکە، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن ستافى تاقیگەى نەخۆشخانەکە بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى تەکنیک و بنەماکانی فیزیای ئامێرەکانی MRI یان کران، هەروەها ڕوونکردنەوەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد لەبارەى چۆنیەتى کارکردنى ئەو ئامێرە بەتایبەت لە چۆنیەتى ئاراستەکردنى هایدرۆجین بەرەو ئەو دەرفەتە موگناتیسییە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشەکان.
لە کۆتایدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسى ستافى نەخۆشخانەکەیان کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە و لە نزیکەوە ئاشنابون بە شێوازى کارکردنیان و مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرى (MRI) لە نەخۆشخانەکەیان.