فێرخوازانی بەشى ئەندازیاری تەلارسازی لایەنە وهزیفی و تهکنیكییهکانی “ڕۆیاڵ مۆڵ” بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٧ی شوباتی ٢٠٢٦)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ (ڕۆیاڵ مۆڵ) ئەنجامدا.
ئەم چالاکییە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، لەلایەن (ئەحمەد عەلی عەزیز) ستافى کارگێڕی مۆڵەکە، پێشوازییەکی گەرم لە شاندی فێرخوازان کرا. سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی تێروتەسەلی دەربارەی ڕێکخستنی کارگێڕی و وهزیفی مۆڵەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، تیشکی خستە سەر دابەشبوونی فەزاکان، سیستمی جووڵەی ئاسۆیی و ستوونی (Horizontal and Vertical Circulation)، دەرچەکانی فریاگوزاری و، ڕێنماییەکانی سەلامەتی و بەرگری لە ئاگر. هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پلاندانانی وردی تەلارسازی کردەوە بۆ لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری سەردانیکەران و دابینکردنی ئاسوودەیی ژینگەیی لە ناو فەزا بازرگانییەکاندا.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، ئەحمەد عەلی عەزیز هانی فێرخوازانی دا کە سوود لەو تێبینییە مەیدانییانە وەربگرن کە دەربارەی دیزاین و سیستمی کارکردنی مۆڵەکە بەدەستیان هێناوە و لە پڕۆژە ئەکادیمی و پیشەییەکانی داهاتوویاندا جێبەجێی بکەن.
فێرخوازانیش لە ڕێگەی ئاراستەکردنی چەندین پرسیار دەربارەی ستراتیژییەکانی دیزاین، سیستمی خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبردنی پڕۆژە گەورەکان، بەشدارییەکی کارایان لە گفتوگۆکاندا کرد.







