لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێكی تایبه‌ت به ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەى خولە ئەکادیمیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى مامۆستایان و ستافى زانستى و، به‌هێزكردنی تواناكان بۆ ئەنجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS) لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێک بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا، کە لەلایەن سەرۆکایەتى زمانی ئینگلیزی له زانكۆی جیهان-هەولێر بۆ مامۆستایان و ستافى زانستى سەرجەم بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان رێکخرابوو، ژمارەیەک لە مامۆستایان بەشداریان تێدا کرد.
لە خولەکەدا، کە بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام بوو، ڕۆژانە بۆ ماوەى دوو سەعات، لەلایەن ژمارەیەک مامۆستاى بەئەزمونى بەشى زمانى ئینگلیزى وانەکان دەوترانەوە.
ئامانجی سەرەکى خولەکە بریتیە لە ئاشناکردن و ڕاهێنانى بەشداربووان لەسەر چه‌ند ته‌كنیكێكی تایبه‌ت بەتاقیکردنەوەى نێودەوڵەتى (IELTS)، تا بتوانن نمره‌ی پێویست به‌ده‌ست بهێنن. لە کۆتایى خولەکەشدا به‌شداربووان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ناوەڕۆکى خولەکەش تەرخانکراوە بۆ ئاشنا بوون به شێوازی تاقیكردنه‌وه‌ی (IELTS) و، به‌رزكردنی ئاستی خوێندنه‌وه به زمانی ئینگلیزی و، تێگه‌یشتنی ده‌قی ئه‌كادیمی جۆراوجۆر و، فێربوونی پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ی خێرا له وشه‌كان له هه‌موو جۆره تێكستێك لەگەڵ فێربوونی تێگه‌یشتنی ته‌واو بۆ هه‌ر جۆره پرسیارێك و چۆنیه‌تی وەڵامدانهوهیان.