پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ زانکۆى ئەلموستەقبەل واژۆ کرد
بەئامانجى پەرەپێدانى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ زانکۆى ئەلموستەقبەل واژۆ کرد. واژۆکردنى ئەو ڕێککەوتنامەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (5/6/2024) لە میانەى پێشوازیکردنى شاندێکى زانکۆى ئەلموستەقبەل بەسەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر مظفر صادق ئەلزوهیرى بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆى ئەلموستەقبەل هات.
لەو دیدارەدا، کە بە ئامادەبونى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى نەخشەڕێى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕى زانستى نێوانیان کرا، بۆ ئەوەش پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە گرنگى واژۆکردنى ڕێکەوتنامەیەک کرد بۆ برەودان بەئاستى پەیوەندییەکان و سود وەرگرتن لە ئەزمونى یەکتر، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەى بە توانا زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ئەو دەسکەوتانە کرد، کە توانیویەتى لە بوارى چۆنایەتى و چەندایەتى بەدەستى بهێنێ، بەتایبەت لە ڕیزیەندییە نێودەوڵەتى و نیشتمیانیەکان، کە لە زۆربەیان لە یەکەم و پێشەنگى زانکۆ تایبەتیەکانە و، لە ڕیزى پێشەوەى زانکۆ حکومى و تایبەتیەکانە لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان.
لە بەرانبەردا، سەرۆکى شاندێکى زانکۆى ئەلموستەقبەل ڕونکردنەوەى تەواوى لە بارەى زانکۆکەیان پێشکەشکرد و وتى: زانکۆکەمان یەکێک لە زانکۆ تایبەتە گەورەکانى عێراق و لە ساڵى (2010) لە پارێزگاى بابل دامەزراوە، لە ئێستا (11) و، (34) بەشی زانستی و ئەکادیمی هەیە، هیواشى خواست ئەو سەردانە ببێتە دەروازیەکى گرنگ بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر.
پاشان لە مەراسیمێکدا؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر مظفر صادق ئەلزوهیرى بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆى ئەلموستەقبەل هات واژۆ کرد.
دوابەدواى واژۆکردنى ڕێککەوتنامەکە، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: خۆشحاڵم ئەمڕۆ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ زانکۆی ئەلموستەقبەل واژۆ کردووە، کە یەکێکە لە زانکۆ گرنگ و دیارەکان لە عێراق، بەپێى ڕێککەوتنامەکە هەردولامان سوود لە توانا تەکنیکی و پسپۆڕییە دەگمەنەکانی یەکتر وەردەگرین، لەهەمانکاتدا لە ڕۆژانی داهاتوودا کاردەکەین بۆ بەڕێوەبردنى کۆنفرانسی هاوبەشى زانستى لە بواری زانستە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان، هاوکات لە ڕێککەوتنامەکەدا سەرنجمان خستۆتە سەر پێکهێنانی گروپی توێژینەوەی هاوبەش بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى ڕەسەن و ئاستبەرز و، ئاڵوگۆڕکردنى ستافى زانستى بەپێى پسپۆڕییە پێویستیەکان، ئەو جگە لە ئاڵوگۆڕکردنى فێرخوازان، بۆیە دەتوانم بڵێم ئەم ڕێککەوتنمایە تەنها لە نێوان سەرۆکایەتى زانکۆکان نامێنێتەوە، بەڵکو شۆڕدەبێتەوە بۆ ئاستى بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان و، لە ڕۆژانى داهاتوشدا هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى دەست پێ دەکات.
هەر بەو بۆنەیەوە، سەرۆکى شاندى زانکۆى ئەلموستەقبەل پیرۆزبایی ڕێککەوتنامەکەى لە هەردوو زانکۆکە کرد ووتى: مایەى خۆشحاڵێمانە، کە ئەم ڕێککەوتنامەیە کۆمەڵێک خاڵى گرنگى لە خۆگرتووە لە بوارەکانى ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش، سمینار و وۆرکشۆپ و کۆنفرانسى هاوبەش، سوود وەرگرتنى لە ئەزمونى شارەزایی یەکتر لە بوارە جیاکان، هەروەها ئاڵوگۆڕى مامۆستایان و فێرخوازان و چەندین بابەتى دیکەى گرنگ، هەر لە میانەى قسەکانیدا بە گرنگیەوە باسى لە ئاست و پێگەى زانستى و ئەکادیمى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، وتى: بۆ جارى سێیەمە سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەم، ئەم زانکۆیە خاوەن کەمپسێکى مۆدێرن و تاقیگەى زانستى گرنگ و هۆڵى وانەوتنەوەى گونجاو و لەبارە، جگە لەوەش لە زانکۆکەدا هەست بە پێکەوەژیان و برایەتى دەکەیت، هیواشى خواست ڕێککەوتنامەیەکى دەرگاى خێر بەڕوى هەردوولا بکاتەوە و، ئەنجامەکەى بەسود و قازانجى بوارى زانست و خزمەتکردنى کۆمەڵگە بکەوێتەوە.