پەیامى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر به‌بۆنه‌ی دەستپێکردنى ساڵی نوێى خوێندن
بەبۆنەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پەیامێک ئاراستەى فێرخوازان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات، کە ئەمەش دەقەکەیەتى:
مامۆستايانی به‌ڕێز …
فێرخوازانى خۆشه‌ويست…
فه‌رمانبه‌رانی ئازيز …
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) پيرۆزبايی گه‌رم له يه‌كه يه‌كه‌تان ده‌كه‌م، به‌هيوام ساڵی نوێى خوێندن؛ ساڵی ده‌سكه‌وتی زانستی و مه‌عريفی زانستخوازان و بەرزکردنەوەى زیاترى ئاستى زانستى و خوێندن بێت لە زانکۆى جیهان-هەولێر.
هه‌ر بەبۆنەى ساڵى نوێى خوێندنەوە به‌پێويستی ده‌زانم، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فێرخوازانەى زانکۆکەمان بکەم، کە ساڵى ڕابردوو شەونخونیتان کرد و، توانيتان قۆناغێکى خوێندن بەسەرکەتویی تەواو بکەن و، ئەنجامى دڵخۆشکەر بۆ خۆتان و خێزان و زانکۆکەتان تۆمار بکەن.
به‌هيوام ساڵی نوێى خوێندن بۆ مامۆستايان و فێرخوازانى زانکۆکەمان ساڵێكی باشتر بێ و چرای زانستمان گهشتربێ، له‌هه‌مان كاتدا ئێمه‌ش له سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بە پرۆژە و بەرنامەى نوێ له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستى زانستى و، ده‌سته‌به‌ركردن ژینگەیەکى لەبارى تر‌ى خوێندن لەزانکۆکەمان؛ بەردەوام دەبین تا وەک هەمیشە پێشەنگى زانکۆکان بین و، نەوەیەک چالاک و پڕ زانست و ئەزمون و بەرپرسیار بۆ گەلەکەمان پێ دەگەێنین.
دووبارە ساڵی نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە هەمووان پیرۆز بێت …
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر