چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى ئامارى وه‌رزى یه‌كه‌م
رۆژى شه‌ممه 30-1-2016 به‌رێز دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكى زانكۆى جیهان ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شه‌كانى كۆلێژه‌كانى زانكۆى جیهان و به‌رێوه‌به‌رانى تۆمار‌و كارگێرى كۆبۆوه . له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا به تێر‌و ته‌سه‌لى باسى چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى ئامارى وه‌رزى یه‌كه‌م كرا . ئه‌م ئاماره كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ، فه‌رمانگه‌ى خوێندن و پلان دانان و به‌دواداچون نێدراوه ، ساڵانه بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان ئاماده‌ى ده‌كات تیایدا رێژه‌ى ده‌رچوان و كه‌وتوانى قوتابى و پله و ئاستى زانستى مامۆستایانى تێدا تۆمارده‌كرێت ، به‌وردى شرۆڤه‌ى یه‌كه یه‌كه‌ى خانه‌كانى ئامارهكهكراو سه‌رنج و تێبینى له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ئالوگۆڕكرا تا ئامارێكى ووردى زانستى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى بكرێت .
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ و سه‌رۆك به‌شه‌كان باسیان له به‌رێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كانى كۆرسی یه‌كه‌مى خوێندن كرد و چۆنیه‌تى خۆ ئاماده‌كردنى زانكۆش بۆ كۆرسی دووه‌مى خوێندن خرابهر باس و گفتوگۆ .