یارییەکى تۆپى پەرمووچ لە نێوان مامۆستایان بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەند یارییەکى تۆپى پەرمووچ لە نێوان مامۆستایانى ژن/کچ لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەلێر ئەنجامدرا لە یارى یەکەمدا (دکتۆر بێخاڵ محەمەد) بەدوو گێم بەبەرامبەر بەسفر بەسەر (مامۆستا عەلیاء ئەسعەم) لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر سەرکەوت.
لە یارى دووەمدا، (مامۆستا دەشنێ سەعید) لە بەشى پەروەردەى گشتى بەسەر (دکتۆر ڕیم جەعفەر) لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر سەرکەوتنى بەدەستهێنا.
لە یارییەکى دیکەدا، (مامۆستا فریشتە محەمەد) لە بەشى وەرگێڕان بەسەر (مامۆستا ئیمان سەباح) لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر سەرکەوتنى تۆمار کرد.
لە یارى کۆتایشدا، کە لە نێوان مامۆستایەکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و بەشى زانستى ژمێریارى بەڕێوەچوو، تیایدا (دکتۆر ژیان جەمال) لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان سەرکەوتن بەسەر (مامۆستا ڕۆژین حسین) لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر.
یارییەکان لە نێوان جۆش و خرۆشى زۆرى مامۆستایان و، هەوڵدانى زۆریان بۆ سەرکەوتن و بەدەستهێنانى ناسناوى یارییەکە بەڕێوەچوو، هەروەک یارییەکان بووە مایەى خۆشحاڵى زۆرى مامۆستایان.